سەردێڕ:

سبەی موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

PM:02:55:25/07/2021

159748 جار خوێندراوەتەوە

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە میدیاکانی یەکێتی راگەیاندووە، "سبەی دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت بەبێ لێبڕین."


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم دابەشکردنی موچەی لە سبەینێدا پشتڕاستکردەوە و وتی، سبەینێ وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت موچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ لە وتارێکیدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، "بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئابوورییە، کە لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین موچە دابەشکرێت، ئەگەر حکومەتی عێراق لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێم بەردەوام بێت."

بڕیاری لێبڕینی موچە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لەلایەن کابینەی نۆیەمەوە درا، لەپاش یەک ساڵ و یەک مانگ و چوار رۆژ بڕیاری لێبڕینی موچە هەڵوەشایەوە.

هێرش قادر، هەولێر

 













گەلەری