سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم: ئەم مانگە بەبێ لێبڕین موچە دابەشدەکرێت

PM:01:58:25/07/2021

54264 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم مانگە بەبێ لێبڕین موچە دابەشدەکرێت.


 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەى بەوەشکرد، بەردەوامی دابەشکردنى موچە بەبێ لێبڕین بەندە بە پابەندبوونى حکومەتى عێراق بە بەڵێنەکانیەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە دابینکردنی ئەو بڕە بودجەیەى بۆ هەرێمی دەنێرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەموو جارێک و لە کاتی نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردن بڕیاری جیاجیا دەدەن و پێشتریش ساڵی ٢٠١٨ هەمان کارییانکرد و دوو مانگ پێش هەڵبژاردن موچەیان چاککرد.

 

بڕیاری لێبڕینی موچە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لەلایەن کابینەی نۆیەمەوە درا و لەپاش یەک ساڵ و یەک مانگ و چوار رۆژ بڕیاری لێبڕینی موچە هەڵوەشایەوە. 

 

چەند مانگێک پێش ئێستا و سەرەتای ئەمساڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پۆستێکدا رایگەیاندبوو، کە ئیتر هەڵبژاردن نزیکە و لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن هەموو مانگێک موچە دەدرێت و پاشەکەوت لادەبرێت.

وەک ئاماژەیەک بۆ ئەم بڕیارانەی دەسەڵات کە بەردەوام پێش هەڵبژاردن کە بە وتەی سەرۆکی نەوەی نوێ، دەسەڵات بیری هاوڵاتییانی دەکەوێتەوە و دوای هەڵبژاردنیش خەڵکیان لەبیر دەچێتەوە.













گەلەری