وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، کارەبای پێویست بۆ ناوەندە تاقیکردنەوەکانی قوتابیان و خوێندکاران دابین دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە پێناو یارمەتیدانی وەزارەتی پەروەردە بۆ سەرکەوتووانە
بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ١٢ی ئامادەیی ئەمساڵی خوێندن، کارەبای پێویست
بۆ هۆڵەکانی خوێندن دابین دەکرێت.
ئەوەشی خستەوەتەڕوو، لە کاتژمێر هەشت تاوەکو کاتژمێر ١١:٣٠ی بەیانی کارەبای نیشتیمانی
لەهۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، سبەینێ، ٢٥ی تەمووز تاقیکردنەوە گشتییەکانی ١٢ی ئامادەیی
بەرێوەدەچێت.