سەردێڕ:

عێراق یەک ملیۆن تەن سوتەمەنی بۆ لوبنان دەنێرێت

PM:04:25:24/07/2021

3036 جار خوێندراوەتەوە

عێراق گرێبەستێکى واژۆکرد بۆ هەناردەکردنى یەک ملیۆن تەن سوتەمەنى بۆ لوبنان.


ریمۆن غەجەر وەزیری وزە و ئاو لە حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان باسى لەوە کردووە، گرێبەستێکەیان بۆ هاوردەکردنى یەک ملیۆن لیتر سوتەمەنی لەگەڵ عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق واژۆکردووە.

لە مانگی حوزەرانی رابردوو، پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسایەکی بۆ هاوکاریکردنی لوبنان تێپەڕاند.

ئەوەش لەکاتێکدایە، عێراق خۆى رۆژانە حەوت ملیۆن لیتر بەنزین هاوردە دەکات، هاوکات زۆرینەى بەرهەمى پاڵاوگەکانى هەرێم بۆ عێراق دەڕوات.













گەلەری