سەردێڕ:

لەبارەی رادەستکردنی داهاتەکانی هەرێمەوە بە بەغدا روونکردنەوە دەدرێت

PM:12:17:24/07/2021

16848 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رادەستنەکردنی داهاتەکانی گومرگی هەرێم بە بەغدا "راست نییە"، دەشڵێت، بەپێی داتاکانی چاودێری دارایی بەغدا و هەرێم حکومەتی عێراق بڕی بودجەی هەرێم لە داهاتەکان دەشکێنێت.


"دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک كە هەرێم داهاتی گومركی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردووە"، بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێمی كوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە كە لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتووەتە سەر حكومەتی هەرێمی بەرامبەر بەغدا، حكومەتی هەرێم لە سەردانی شاندی هاوبەشی چاودێری دارایی هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستووەتە بەردەمی تیمەكە."

گومرگی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندووە، "بەپێی ئەو داتایانە حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم رێكارە بەپێی ماددەی ١١ی لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ جێبەجێ دەكرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نانەوتی راستەوخۆ لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەبێت و ئەم پرۆسەیە لە مانگی ١ی ٢٠٢١ەوە جێبەجێ دەكرێت."

دوای ئەوەی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا، لە ماوەی رابردوودا دیوانی چاودێری دارایی بەغدا و هەرێم سەردانی دەروازە سنورییەکانی هەرێمیان کرد و بەغدا سلفەیەکی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد، بەڵام تا ئێستا یاسای بودجە بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە.













گەلەری