لە گرتوخانەیەکى سوید دوو زیندانى دوو پاسەوانیان بە بارمتە گرت و چەند داواکارییەکیان پێشکەشکردووە، بەڵام دواتر لەبەرامبەر ٢٠ پیتزای گۆشت بۆ خۆیان و هاوڕێییه‌كانیان ئامادەییان نیشاندا بارمته‌كان ئازاد بكه‌ن.
له شاری ئیسكلستونای سوید دوو زیندانی سزادراو به تاوانی كوشتن هه‌ڵیانكوتایه
سه‌ر به‌شی چاودێری و كۆنترۆڵ و دوو پاسه‌وانیان به بارمته گرت كه ژنێك و پیاوێك
بوون.
سه‌ره‌تا دوو تاوانباره‌كه داوای هێلیكۆپته‌رێكیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له
زیندانه‌كه هه‌ڵبێن هەربۆیە پۆلیس داوای دانووستانی كرد کە به درێژایی رۆژه‌كه
درێژه‌ی كێشا.
به‌ڵام ئەوەی سەیربوو دواتر دوو زیندانییەکە ره‌زامه‌ندییان نیشاندا بارمته‌كان
ئازاد بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ٢٠ پیتزای گۆشت بۆ خۆیان و هاوڕێییه‌كانیان بێنن.