سەردێڕ:

پۆلیس: مێردمنداڵێک خنکا

PM:07:18:22/07/2021

5572 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، مێردمنداڵێکی دانیشتوری بەغدا دوای ئەوەی بۆ گەشتکردن هاتوونەتە کەلار لە روباری سیرواندا خنکاوە.


عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی مێردمنداڵێک بەناوی (مەهدی عەباس ئەکرەم) لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٥ هێنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی خنکانی لەئاودا گیانی لەدەستدابوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مێردمنداڵەکە دانیشتووی بەغدادە و بەسەردان هاتووەتە قەزای کەلار و ئێوارەی ئەمڕۆ بە مەبەستی گەشت لەگەڵ کەسوکاری چونەتە سەر روباری سیروان و لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت، لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.













گەلەری