لەراگەیەندراوێکدا، بەڕێوبەرایەتی
پۆلیسی راپەڕێن ئەوەی خستەڕوو، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ناوی ( م . س . ح ) ە
و لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٨ە و دانیشتووی گوندی سەیدئەحمەدە. هاوکات، دوو کەسی دیکەش
برینداربوون کە یەکێکیان کوڕی ئەو کەسەیە گیانی لەدەستداوە و تەمەنی هەشت ساڵانە،
لەگەڵ مێردمنداڵێکی دیکەشدا کە تەمەنی ١٦ ساڵانە و وەک کرێکاری کاری بۆ ئەو کەسە
کردووە کە گیانی لەدەستداوە.
لەبارەی چۆنییەتی
رووداوەکەشەوە، پۆلیسی راپەڕین باسی لەوەکردووە، قوربانیەکان کاری هەڵکەندنی بیریانکردووە
و لەکاتی کارکردن بۆ خاوەن باخێکدا (تی ئێن تی)یان بەکارهێناوە.
بەگوێرەی وتەی خاوەن
باخەکەش، "ئەوانی بەکرێ گرتووە تا بیری دەستی بۆ هەڵکەنن، بەڵام لەناو بیرەکە
گەیشتونەتە شاخ و ویستویانە بە سود وەرگرتن لە (تی ئێن تی) شاخەکە بشکێنن، بەڵام پیایاندا تەقیوەتەوە".
لەراگەیەندراوەکەشدا
ئەوە خراوەتەڕوو، لەئێستادا باری تەندروستی بریندارەکان جێگیرە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش
بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
نـ، غـ