سەردێڕ:

کاتی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی گەرمایە ئاشکراکرا

PM:06:34:20/07/2021

125740 جار خوێندراوەتەوە

شەپۆلێکی گەرما رووی لە هەرێم کردووە و ئەمڕۆش لە کەلار پلەی گەرمیا گەیشتە سەرو ٥٠ پلەی سیلیزی، شارەزایەکی کەشناسیش پێشبینی دەکات، لە دوو سبەی پێنجشەممەوە کۆتایی بەم شەپۆلەی گەرما بێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزن.


ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ بوو و پلەکانی گەرماش بەسێوەیەکی بەرچاو روویان لە بەرزی کردبوو، بە جۆرێک، لە هەندێک ناوچە گەیشتە سەرو ٥٠ پلەی سیلیزی و لە کەلاریش بەپێی بەڵگەیەک کە بۆ ئێن ئاڕ تی نێردراوە، پێوەری گەرما تاوەکو ٥٨ پلەی سیلیزی خوێندووەتەوە.

ئاراس جەبار شارەزایەکی کەشناسی هەرێمە و رایگەیاندووە، کە پێشبینی دەکرێت لە دوو سبەی پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە بکەن و سبەی چوارشەممە کۆتا رۆژی کاریگەریی ئەو شەپۆلە گەرمایە بێت.

ئاراس جەبار نووسیویەتی، لە دوو سبەیەوە پێنجشەمە ٢٢-٧-٢٠٢١ کۆتایی بە کاریگەری ئەو بارستە ھەوا گەرمە دێت و پلەکانی گەرما بەرێژەی ٤ تا ٦ پلەی سیلیزی روو لەنزمبوونەوە دەکاتەوە و خێرای ئاراستە بای باشوری رۆژئاوا چالاکتر ئەبێت.

لە هەمان کاتدا ئەو شارەزایە دەڵێت، "لە کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارەدا 'گڕەبا' چالاک دەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە بەخێرای ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ھەندێک کات بۆ زیاتر لە ٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم دەبێت و ئاسمان ساماڵ و ناروون دەبێت."













گەلەری