سەردێڕ:

کەشناسێک وادەى بارانبارینى دیارى کرد

PM:02:31:21/10/2021

70864 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسێکی عێراق ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و لە سەرەتای ئەم هەفتەیەشدا بارانبارین دەستپێدەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سادق عەتییه کەشناسی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، تاوەکو ئێستا ئاماژەکانی پەیوەست بە دابەزینی پلەکانی گەرما وهاتنی شەپۆلێک هەوای سارد بەرەو ناوچەکانمان جێگیرە و ئەمەش وا دەکات بارانبارین لە کۆتایی ئەم مانگە دەستپێبکات.

ڕوونیشیکردەوە، تاوەکو ئێستا پلەکانی گەرما بەشەو و بە رۆژ پەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات بەتایبەت لەهەفتەی داهاتوەوە.

هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، پێشبینيدەکرێت ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت. کەشناسی عێراقیش پێشبینى کرد لە هەفتەی داهاتووەوە لە هەرێم پلەکانی گەرما کەمێک داببەزێن، بەڵام لە ناوچەکانی باشور پلەکانی گەرما بەرزببنەوە.













گەلەری