سەردێڕ:

مۆبایلێك لە گەدەی پیاوێك دەرهێنرا

PM:02:31:16/10/2021

15028 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێك لەمیسر بەهەڵە مۆبایلێك قوتدەدات کەوایزانیوە خواردنە، دوای شەش مانگ تیمێکی پزیشکی بەنەشتەرگەری مۆبایلەکەی بۆ دەردەهێننەوە.


تیمە پزیشکییەکە ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو کەسە ئازارێکی زۆر لە سکیدا هەبووە و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە هەوکردن و کرژبوونی لە گەدەیدا هەیە.

 تیمە پزیشکییەکە داوایان کردووە تیشک و سۆنەری بۆ بگیرێت و دواتر بڕیاریانداوە بەپەلە نەشتەرگەری بۆ بکرێت بەهۆی بوونی تەنێکی نامۆ لە گەدەیدا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تیمەکە سەرکەوتووبوون لە دەرهێنانی ئەو تەنە و بۆیان دەرکەوتووە کە مۆبایلە.

مۆبایلەکە بۆ ماوەی شەش مانگە لە گەدەیدا ماوەتەوە و ئەو کەسەش بەبەردەوامی ئازاری گەدەی هەبووە و لەئێستادا دۆخی نەخۆشەکە جگێرە.


 

 













گەلەری