سەردێڕ:

بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە ناوی چووە کتێبی گینسەوە

PM:04:27:14/10/2021

6008 جار خوێندراوەتەوە

کچێکی تورکی تەمەن ٢٤ ساڵ، درێژییەکەی ٢ مەتر و ١٥ سانتیمە و بەهۆی درێژییەکەیەوە ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە.


کچەکە ناوی "رومسا گیلیجی"یە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، بەهۆی توشبوونی بەنەخۆشی (weaver) کە بووەتە هۆی ئەوەی جیناتەکانی بەشێوەیەکی خێرا گەشەبکەن بەشێوەیەکی نائاسایی، باڵای بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە.

بەهۆی درێژبوونی باڵای بەشێوەیەکی نائاسایی، رومسیا "کورسی جوڵاو" بەکاردەهێنێت لەکاتی جوڵە و رۆشتنەکانیدا.

لەساڵی ٢٠١٤دا، رومیسا پاش پشکنینەکانی بۆی دەرکەوت، گەشەسەندنێکی نائاسایی لە شێوازی بەرزبوونی باڵایدا هەیە و لەوکاتەشەوە ئاستی باڵای بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و گەشتوەتە ٢ مەتر و ١٥ سانتیم.

بەگوێرەی کتێبی گینسیش، رومسیا کە هاوڵاتییەکی تورکییە درێژترین مرۆڤی سەر زەوییە و یەکەم کەسیشە لەسەرانسەری جیهاندا، ئاستی باڵای گەشتبێتە ئەو رێژەیە و پێش ئەویش، باو شی شونی چینی بەرزی باڵای گەیشتە ٢ مەتر و یەک سانتیم.













گەلەری