سەردێڕ:

بوومەلەرزەیەک لەم ناوچەیەى کوردستان روویدا

PM:10:34:13/10/2021

19044 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک لەمەوبەر لەنێوان قەسرى شیرین و خانەقین، بوومەلەرزەیەک بە گوڕى ٣,٩پلە بە پێوەرى رێختەر روویدا..


لەنێوان قەسرى شیرین و خانەقین، بوومەلەرزەیەک بە گوڕى ٩,٣ پلە بە پێوەرى رێختەر روویدا و بەگوێرەى ماڵپەرە تایبەتەکانى بوومەلەرزەزانى چەقى بومەلەرزەکە ناوچەى خەسرەوى بووە و قوڵایى بوومەلەرزەکە ١٠ کیلۆمەتر ژێر زەوى بووە.

هاوکات چەقى بوومەلەرزەکە ٣٦ کیلۆمەتر لە سەنتەرى شارى کەلارەوە دوور بووە.

لەماوەی ١٢ کاتژمێری ڕابردوو١٠ بوومەلەرزە لەم ناوچەیە ڕوویانداوه.

بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیهان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەهێزن کە هەستیان پێبکرێت.














گەلەری