سەردێڕ:

دیمەنەکە وەک فیلمە خەیاڵییەکانە؛ دەریاچەیەکی شاری ئەبوزەبی

PM:10:24:12/10/2021

11036 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەم جار دیمەنێکی ئاوا ببینرێت لە دەرەوەی دیمەنی فیلمە خەیاڵییەکانی سینەما، کە دیمەنی دەریاچەیەکی سوێرە لە بیابانی شاری ئەبوزەبی لە وڵاتی ئیماراتی عەرەبی، کە لەلایەن وێنەگرێکی کەنەدییەوە وێنە گیراوە.


ئەم دەریاچە سوێرە دەکەوێتە بیابانی ناوچەی وەسبە کە ٣٠ خولەک بە ئۆتۆمبیل لە شاری ئەبوزەبییەوە دوورە.

بەپێی گرتەیەک، کە یوان بلۆرد وێنەگری کەنەدی لە کەناری ئەو دەریاچەیە تێپەڕ دەبێت و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تۆماری کردووە بەشێکی زۆری رەنگی ئەو دەریاچەیە زەردێکی کاڵە.

یوان بلورد رایگەیاند، ئەو دەریاچەیە مایەی سەرسوڕمانە، چونکە رەنگەکەی بەپێی شوێنی دەریاچەکە دەگۆڕدرێت و قەبارەکەشی هاوشێوەی سەری فیلە.

ئەو وێنەگرە دەشڵێت، بە سەیرکردنی ئەو دەریاچەیە هەست دەکەیت ماددەیەکی کیمیایی تێدایە هەر وەکو چۆن لە فیلمە خەیاڵییەکان دەبینرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەمە دەریاچەیەکی سروشتییه و رەنگەکەی زۆر سەرنجڕاکێشە.














گەلەری