سەردێڕ:

ڤیدیۆی رووداوەکەی هەولێر کە سێ گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە بڵاوکرایەوە

PM:07:14:11/10/2021

73084 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆی رووداوەکەی دوێنێی شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێری بڵاوکردەوە، کە تیایدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.


فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ڤیدیۆکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، کاتێک لێخوڕین بەو جۆرە بێت دەبێت چاوەڕوانی کارەسات بکرێت.

لە رووداوەکەی شەوی رابردووی شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێردا سێ کەس گیانیان لەدەستدا. کە رووداوەکە نزیک کاتژمێر ١ی شەو روویدابوو و ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیوندای تایبەت بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بەسەر دورگەی ناوەندی شەقامەکەدا سەردەکەوێت و لە سایدی بەرامبەر خۆی دەدات لە ئۆتۆمبێلێکی دیکە.













گەلەری