سەردێڕ:

کۆمسیۆن رێژەى بەرایى بەشداریکردنى لە دەنگدانى گشتیى ئاشکرا کرد

AM:08:52:11/10/2021

44172 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕێژەى بەرایى بەشداریکردنى لە دەنگدانى گشتیى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق ئاشکرا کرد و رایگەیاند رێژەى بەشداریکردن لە ٤١% بووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "رێژەى بەرایى بەشداریکردن لە دەنگدانى گشتى ٤١% بووە و نزیکەى ١٠ ملیۆن کەس دەنگیانداوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى کۆمسیۆن ١٦ سکاڵا لە دەنگدانى تایبەت و ٥٨ سکاڵا لە دەنگدانى گشتیى گەیشتوونەتە کۆمسیۆن.

لە راگەیەندراوەکەدا رێژەى بەرایى بەشداریکردن لە دەنگدانى گشتى لە پارێزگاکان بەمجۆرە پۆڵێن کراوە:

بەسڕە ٤٠%

میسان ٤٣%

قادسیە ٤٢%

زیقار ٤٢%

نەجەف ٤١%

موسەننا ٤٤%

بەغداد-رەسافە ٣١%

بەغداد-کەرخ ٣٤%

کەربەلا ٤٤%

بابل ٤٦%

دیالە ٤٦%

ئەنبار ٤٣%

واست ٤٤%

دهۆک ٥٤%

هەولێر ٤٦%

سلێمانى ٣٧%

سەڵاحەدین ٤٨%

کەرکوک ٤٤%

نەینەوا ٤٢%













گەلەری