سەردێڕ:

کۆمسیۆن: لەم کاتەدا ئەنجامەکان رادەگەیەنین

PM:11:39:10/10/2021

201988 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە، کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق رادەگەیەنن.


کۆمسیۆنی بالای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان رادەگەیەنن، بەڵام بە نزیکەیی پاش دوو هەفتە ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەنن، ئەوەش پاش ئەوەی کە لێکۆڵینەوە لە سەرجەم سکاڵاکانی هەڵبژاردنەکە دەکەن و لێکۆینەوەکان تەواو دەبن.

 

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، کە یەکێک بوو لە داواکارییە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەرانی تشرینی ٢٠١٩ی عێراق. 

 

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن، تاوەکو ئێستا رێژەی دەنگەکانی نەوەی نوێ بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و ١١ کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کردووە.

ئەم هەڵبژاردنەی عێراق بۆ یەکەمجار بوو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێری بکرێت و وەک بەرپرسان باسی دەکەن، بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە و بە پاکی بەڕێوەچوو.

لە سەرانسەری عێراقدا بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ هەزار و ٦٧٩ کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لەو رێژەیەش، لە هەرێمی کوردستان ٣ ملیۆن و ٤٨٦ هەزار و ٧٨٧ کەس مافی دەنگدانیان هەیە و بە دەنگەکانی کەرکوکەوە ٤ ملیۆن و ٤٩٣ هەزار و ١٦٩ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.


 













گەلەری