کاتژمێر ٦ی ئێوارە دەنگدانی گشتی کۆتاییھات و کاندیدەکانی نەوەی نوێ یەکەمی سەرجەم بازنەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوکن.
بەگوێرەی ئامارە بەراییەکان، نەوەی نوێ لە هەولێر و سلێمانی و گەرمیان و رانیە و سەیدسادق و زۆرینەی شارەکان، لە پلەی یەکەمدایە.
ئەمڕۆ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و هەڵبژاردنەکە لەژێر چاودێرى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان و چاودێرانى نێودەوڵەتیدا بوو.
لە سەرانسەری عێراق بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان هەشت هەزار و ٢٧٣ بنکەی دەنگدان کراونەتەوە کە ٥٥ هەزار و ٤١ وێستگەی دەنگدانیان تێدایە.
لەدەنگدانى گشتیدا ٢٣ ملیۆن و ٩٨٦ هەزار و ٧٤١ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە و سێ هەزار و ٢٢٦ کاندید کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
بەوتەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دوای ٢٤ کاتژمێر لە تەواوبوونی پرۆسەکە رادەگەیەندرێت.