سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات کە تا ئێستا دەنگییان نەداوە لە پێناو داهاتووی نەوەکانیان بڕۆن دەنگ بدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتەری خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات کە تا ئێستا دەنگییان نەداوە بڕۆن لە پێناو عێراق و داهاتووی نەوەکانییان دەنگ بدەن.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، نیوەی رۆژمان تێپەڕاندووە و پرۆسەی
دەنگدان بە رێک و پێکی بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگداندا کردووە.
هەروەها، داوا لە هاوڵاتییان دەکات، ئەو دەنگدەرانەی تا ئێستا دەنگییان
نەداوە روو لەبنکەکانی دەنگدان بکەن و نوێنەرەکانییان هەڵبژێرن.
دەشڵێت، لە پێناو عێراق و بۆ داهاتووی نەوەکانتان بڕۆن دەنگ بدەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەکاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، دەنگدانی گشتی
بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و ھەڵبژاردنەکە لەژێر چاودێری رێکخراوی
نەتەوە یەکگرتووەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتیی بەڕێوەدەچێت.
دەنگدانی گشتی ھەتا کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند لەدوای ٢٤ کاتژمێر ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکە
رادەگەیەنن.
کـ ، ئـ