سەردێڕ:

ڤیدیۆ..لە هەریر شەڕە تەقەیە

PM:06:18:08/10/2021

22528 جار خوێندراوەتەوە

لە ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر، لەنێوان هەمان ئەو دوو بنەماڵەیەدا شەڕ دروستبووەتەوە کە لە کۆتایى مانگى رابردوودا بەهۆى شەڕى نێوانیان سێ کەس کوژران.


کاروان کەریم خان بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەڕە تەقەکە کاتی بووە و لەنێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا بووە کە لەناحیەکە بووە شەڕیان و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران.

وتیشی، لە ئێستادا دۆخەکە ئارامە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و تەقەکردنەکە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە. 

رۆژی ٣٠ی مانگی رابردوو، لە نێو بازاڕی ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر شەڕەتەقە دروستبوو و دواتریش، کاروان کەریم خان بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەسێک لەناو بازاڕی هەریر دەسترێژی گوللـەی کردووە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە، دواتریش جارێکی دیکە شەڕەتەقە دروستبووەوە و بەهۆیەوە کەسێکی دیکە کوژرا، دواتریش هێرشکرایە سەر ماڵی بکوژەکان و ماڵەکەیان سوتێنرا و دواتر لە هەریر برانە دەرەوە.

بەپێى ئامارى پۆلیسى هەولێریش، لە ماوەى هەشت مانگى رابردوودا لە سنورى هەولێر ٤٥ کەس بە دەستڕێژى گوللـە کوژراون و چەندانى تریش برینداربوون.

کەریم کەیفى، هەریر 

 

 

 

 













گەلەری