سەردێڕ:

مایکرۆسۆفت نهێنییەک لەبارەی روسیاوە ئاشکرا دەکات

PM:01:47:08/10/2021

9120 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی ئەوەی ئاشکراکرد، ٪٥٨ی ئەو هاکانەی لە ساڵی رابردوودا بە پشتیوانی حکومەت ئەنجامدراون، روسیایان لەپشت بووە.


کۆمپانیای مایکرۆسۆفت راپۆرتێکی تایبەتی بە هەوڵەکانی هاککردن لە مانگەکانی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٠ تاوەکو حوزەیرانی ٢٠٢١ بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، زۆرینەی هاککردنەکان لەلایەن روسیاوەن.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ٪٥٨ی هاککردنەکان روسیایان لە پشت بووە و زۆرینەشیان وەزارەت و فەرمانگە گرنگەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، لە دوای روسیا، کۆریای باکور بە ٪٢٣ و چین بە ٪٨ لە پلەی دووەم و سێیەم دێن.













گەلەری