سەردێڕ:

پاش سێ مانگ لە هەڵهاتنی؛ تۆمەتبارێک رووداوێکی هاتوچۆ دەستگیرکرا

PM:11:49:07/10/2021

3800 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، پاش سێ مانگ لە هەڵهاتنی، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە کەسێکی دابوو و هەڵهاتبوو.


پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندووە، "پاش ئەوەی ٢٥ی تەمموزی ئەمساڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW هاوڵاتیەکی شێلا و وێڕای بریندارکردنی بەسەختی رایکرد بۆ شوێنێکی نادیار، دوای بەدوداچوون شۆفێرەکە دەستگیرکرا."

ئاماژە بەوەشکراوە، "دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوەکە دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا."

پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٢٣ لە یاسای هاتوچۆ تۆمەتبارەکە راگیرکراوە، دوای تەواوکردنی رێوشوێنی یاسایی دۆسیەکە رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر دەکرێت."

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلێکی بی ئێم دەبلیوەوە لە قەڵادزێ لە کەسێکی دا و هەڵهات، کەسەکەش بە سەختی برینداربوو.

No description available.No description available.












گەلەری