بومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پۆینت یەک پلە ناوچەیەکی لە تۆکیۆ پایتەختی ژاپۆن هەژاند و زیانی ماڵی لێکەوتووەتەوە.
ئاژانسی چاودێری کەش و هەوای ژاپۆن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە کاتژمێر ٢٢:٤١ بەکاتی ناوخۆی ژاپۆن (١٣:٤١ بەکاتی گرێنیچ) لە قۆڵایی ٨٠ کیلۆمەتردا روویداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە
بومەلەرزەکە لە بەشێکی تۆکیۆ و پارێزگاكانی سایتاما و چیبا باکوری رۆژئاوای ژاپۆن
روویداوە. ئاماژە بەوەشدراوە، بومەلەرزەکەوە بووەتە هۆی پچڕانی کارەبای نزیکەی ٢٥٠
ماڵ لە تۆکیۆ.
تاوەکو ئێستا هیچ
راگەیەندراوێک لەبارەی کەوتنەوەی زیانی گیانی و ماددی بە فەرمی بڵاونەکراوەتەوە و
ئەوەی بڵاوکراوەتەوە تەنها زانیاری سەرەتایین، هاوکات، هۆشداریی لە روودانی تسۆنامی،
نەدراوە.
لای خۆیەوە کۆمپانیاکانی
هێڵی ئاسنینی ژاپۆن رایانگەیاند، دوای بوومەلەرزەکە خزمەتگوزارییەکانی میترۆ کە لەلایەن
کۆمپانیای میترۆ تۆکیۆ سەرپەرشتیی دەکرێن، راگیراون.