سەردێڕ:

لە عێراق ورچێک کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دروستدەکات

PM:01:49:05/10/2021

11472 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری بەغدای پایتەخت لەکاتێکدا کرێکارێک دەیویست خواردن بدات بە ورچێک، ورچەکە پەلاماریدا و بەھۆیەوە کەسوکاری کرێکارەکە بە چەک ھێرشیان کردە سەر خاوەنی ئەو پرۆژەیەی ورچەکەی تێدا بووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕتی لە بەغدا ڕایگەیاند، لەکاتێکدا یەکێک لە کرێکارەکانی باخچەی ئاژەڵانی شاری بەغدا سەرقاڵی پێدانی خواردن بوو بە ورچێک لەلایەن ورچەکەوە پەلاماردراوە. کە کرێکارەکە لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری زیقارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای رووداوەکە کەسوکاری کرێکارەکە بە چەکەوە ھێرشیان کردووەتە سەر خاوەنی پڕۆژە گەشتیارەکە و داوای قەرەبوویان کردووە.

بنەماڵەی ئەو کرێکارە کە لە خانەوادەی فنجان تالیب عەواد یەکێک لەھۆزەکانی شاری زیقارن، بەڵێنیانداوە بە وەرگرتنی قەرەبوو و چارەسەرکردنی کێشەکە بەشێوەی خێڵەکی.

 













گەلەری