وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسین-یان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەشت ھەزار و
٦٩٨ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، ٤١ کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەنراوەکەی
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری
رابردوودا، حەوت ھەزار و ٩٦٤ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی
کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٤٩١ ھەزار و ٧١٢ کەس و لەو ژمارەیەش
١٧ ھەزار و ٨٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٣٥٦ ھەزار و ٢٦٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.
-٣١ ھەزار و ٩١٤ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
وەزارەتی تەندروستیی
و ژینگەی عێراق ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا، ٣١
ھەزار و ٩١٤ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا، یەک
ملیۆن و ١٤٥ ھەزار و ٦٦٥ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.