سەردێڕ:

ئاسانکارى بۆ گەڕانەوەى کۆچبەرە گیرخواردووەکانى عێراق دەکرێت

PM:12:10:02/10/2021

5888 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ هاوڵاتییە گیرخواردوەکانی عێراق شاندێکی دیبلۆماسی بۆ سێ وڵات، دەنێرێت.


کەریم نوری، بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، '' ژمارەی عێراقییەکان لە لیتوانیا ٢٧٥ کەسن، لەنێوانیاندا ١٤ خێزان هەیە، کە لە ٢٩ کەمپی ناوچە جیاوازەکاندا نیشتەجێن".

ئاماژەی بەوەشداوە، بارودۆخی ئەو کەسانەی هێشتا لەو سنوورەدان و دەیانەوێت خۆبەخشانە بگەڕێنەوە عێراق تاوتوێکراوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانە دەکات کە لە ڕێگەی پلانێکی پاڵپشتیی بەردەوامەوە بۆیان.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا، لە کاتێکدا کە عێراق، لاتڤیا، لیتوانیا و یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆی چڕیان لەسەر هەزاران پەنابەری عێراقی کە لە سنووری بیلاروسیاوە دەپەڕنەوە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کردووە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە کە ژمارەیەک کۆچبەر جلەکانیان بۆ خۆ گەرمکردنەوە دەسوتاند.

لە ماوەی رابردوودا، حکومەتی لیتوانیا رایگەیاند، زیاتر لە چوار هەزار پەنابەر چوونەتە ناو ئەو وڵاتەوە کە زۆرینەیان عێراقی بوون و حکومەتی بیلاروسیاش رایگەیاند، ٤٠ پەنابەر کە ژمارەیەکیان منداڵ و ژن بوون لە لیتوانیاوە گەڕاونەتەوە بۆ ناو خاکی بیلاروسیا و برین بە جەستەوەیانەوە بووە.













گەلەری