سەردێڕ:

پێنج کەسی یەک خێزان لە رووداوێکدا گیانیانلەدەستدا

PM:02:51:18/07/2021

8328 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی لە پارێزگای سەحەلادین رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە پێنج کەس کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن گیانیانلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی بەغدا – کەرکوک نزیک ناحیەی سلێمان بێگ پێنج کەس لەیەک خێزاندا گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بەسەختیبریندار بون، ئەمەش لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێک لەجۆری جی ئێم سی.

باسیشی لەوەکرد، تیمی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمی قوربانیەکانیان گواستووەتەوە بۆ نزیکترین نەخۆشخانە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای دیوانییە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون؛ کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.













گەلەری