سەردێڕ:

کۆمسیۆن بڕی پاداشتی وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری راگەیاند

PM:10:06:27/09/2021

91152 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕی ئەو پاداشتەی دیاریکرد کە دەدرێت بەو کەسانەی کارتی دەنگدان وەردەگرنەوە، کە بڕی ١٠ هەزار دینار کارتی مۆبایلە.


عیماد جەمیل بەرپرسی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی دیاریکراوە بۆ پاداشت بدرێتە ئەو هاوڵاتییانەی کە سەردانی بنکەکەی دەنگدان دەکەن، دابەشکردنی کارتی خێراتر کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی ١٠ هەزار دینار کارتی مۆبایل وه‌ک پاداشت ده‌درێته‌ هه‌ر كه‌سێک كه‌ سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی كۆمسیۆن بكات و كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرێته‌وه‌.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق رایگەیاند، "حکومەتی عێراق بڕە پارەیەک بۆ هەر دەنگدەرێک تەرخان دەکات ئەگەر کارتە ئەلیکرۆنییەکەی دەنگدانی وەربگرێتەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکات."

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە لە رۆژی ١٠ تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا، هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەنەوە.














گەلەری