سەردێڕ:

ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ شۆفێران

PM:05:43:17/07/2021

417720 جار خوێندراوەتەوە

گواستنەوەی هەرێم رایگەیاند، ١ی ئاب دوا وادەی لێدانی لۆگۆیە لە تاکسییەکان و هیچ بڕیارێکیش بۆ درێژکردنەوەی وادەکە لە ئارادا نییە.


گواستنەوەی هەرێم رایگەیاند، ١ی ئاب دوا وادەی لێدانی لۆگۆیە لە تاکسییەکان و هیچ بڕیارێکیش بۆ درێژکردنەوەی وادەکە لە ئارادا نییە.

دیلان رواندزی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاندووە، لە ئێستادا هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ درێژكردنەوەی وادەی كۆتایی بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی. کە ١ی ئاب کۆتا وادەیە بۆ لێدانی لۆگۆ.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیار وایە لە دوای جەژنی قوربان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن كۆبوونەوە لەوبارەیەوە ئەنجام بدەن تیایدا بەپێی یاسا و رێنماییەكان بڕیاری گونجاو بۆ ئەو پرسە بدرێت.

داواش لە شۆفێران دەکات کە کات بە فیڕۆنەدەن و زوو کارەکانیان رایی بکەن. ئەوە جگە لەوەی ئەو شۆفێرەی تاوەکو وادەی دیاریکراو لۆگۆ بۆ تاکسییەکەی نەکات، سزا دەدرێت بە پێبژاردنی ٥٠٠ هەزار دیناری عێراقی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە لێدانی لۆگۆ و لەزگە لە تەکسییەکان بۆ شۆفێران کراوەتە مەرج و هەر شارێکیش رەنگی تایبەت بە خۆی هەیە، هاتوچۆش دەڵێت، ئەوە بۆ رێکخستنەوەی کاری تەکسییە بۆ ئەوەی شۆفێرانی شارەکانی دیکە، لە شارێکی دیکەدا کار ناکەن، یان کاری رێگای دەرەوەی پێنەکەن.

هاتوچۆ دەشڵێت، ئەو کارە بۆ ئەوەش دەکرێت کە رێگە بە فەرمانبەران نەدرێت کاری تەکسی بکەن و کاری شۆفێریکردنی تەکسی رێکبخرێتەوە.

لەناو ئۆتۆمبێلی تەکسیدا ئەگەر لۆگۆ و لەزگەی بۆ بکرێت، ئەوا زانیاری ورد لەسەر شۆفێرەکە و ژمارەی ئۆتۆمبێل و خۆی لەناو تەکسییەکەیدا جێگیرکراوە.













گەلەری