سەردێڕ:

تمەن بەرزبووەو نرخی دۆلاریش گۆڕانکاریی بەسەردا هات

AM:10:59:22/09/2021

13376 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان نرخی دۆلار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووەو ١٠٠ دۆلار بووە بە ١٤٧ هەزار و ٣٠٠ دینار، بەوەش بەراورد بە دوێنێ ١٠٠ دیناری لێبوەتەوە.


 

نرخی تمەنیش گۆڕانکاریی بەسەردا هات وهەر ١٠٠ دۆلارێک بە ٢ ملیۆن و ٧٠٤ هەزار تمەنە، بەمەش بەروارد بە دوێنێ ٦٤ هەزار تمەن زیادکردووە.

ساڵی رابردوو حکومەت عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزارو ٥٠٠ دینارە.

١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار دینارە ھەزارە.













گەلەری