سەردێڕ:

٣٨٣ ئێرانی دوای ئەوەی بەقاچاغ هاتنە ناو عێراق دەستگیکران

PM:09:14:20/09/2021

4492 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی ئێران بڵاویانکردەوە، ٣٨٣ هاوڵاتییان دزەییان کردووەتە ناو خاكی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێندا و دواتر دەستگیرکراون.


میدیاکان ئێران بڵاویانکردەوە، ئەو هاوڵاتییانە بەرێگەیەکی نایاسایی و بەرێگەی وشکانی و لە دەروازەی میهرانەوە هاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوە.

باسی لەوەشکردووە، سنوری وشکانی عێراق بەڕووی سەرجەم زیارەتکاراندا داخراوە و هەر ئێرانییەکیش بیەوێت بەشداری لە مەراسیمی چلەدا بکات پێویستە بە فرۆکە گەشت بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵانە بە سەدان هەزار کەس لە شیعە مەزهەبەکانی عێراق بۆ یادکردنەوەی چلەی ئیمام حسێن روو دەکەنە شاری کەربەلا.













گەلەری