سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانى نرخی زێڕ لە بازارەکانی جیهان و هەرێمى کوردستان

AM:10:06:20/09/2021

11492 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە لە بازاڕەکانی جیهاندا چوار دۆلار دابەزیوە.


یەک گرامیش بە ٥٦ دۆلار و ٢٩ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ ھەزار و ٢٩٣ دۆلارە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١١ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٢ ھەزار دینارە.

بەوپێیەش، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان حەوت دۆلار و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش چوار هەزار دینار دابەزیوە.

لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری