سەردێڕ:

پەنابەرێکی عێراقی لەسەر سنوری نێوان بیلاڕووس و پۆڵەندا گیانیلەدەستدا

AM:08:15:20/09/2021

3800 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ژنێکی پەنابەری عێراقی لەسەر سنوری هاوبەشی نێوان بیلاڕووس و پۆڵەندا گیانی لەدەستدا.


وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وتیایدا هاتووە، حکومەتی عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بیلارووس و پۆڵەندا سەرقاڵی ئاشکرا کردنی هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو ژنە پەنابەرەن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، بە بایەخێکی زۆرەوە چاودێریی رووداوی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکی عێراقی لەسەر سنوری هاوبەشی نێوان بیلاڕووس و پۆڵەندا دەکەن.

هەروەها، لە راگەیەندراوەکەدا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو ژنە پەنابەرە و تەمەن و باری خێزانی نەخراوەتەڕوو.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی ئابی رابردوو، حکوومەتی عێراق رایگەیاند، ٦٩٠ هاوڵاتی عێراقی ئەوانەی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بوو لە سنوورەکانی نێوان بیلاڕووس و لیتوانیا گیریان خواردبوو، گەڕێنراونەتەوە بۆ ناو خاکی وڵات.

 


کـ ، ئـ








گەلەری