لە شارۆچکەی ئەلبینۆ لە ناوچەی بیرجامۆ لە باکوری ئیتاڵیا، هەفتەی رابردوو بەهۆی ئەوەی منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان شەو ناتوانێت بخەوێت و بەردەوام دەگری، ١٢ خێزان لە خنکان رزگار دەکات.
کاتێک منداڵە تەمەن سێ ساڵەکە بەدرێژایی شەو دەگری، بە مەبەستی هەواگۆڕکێ دایک و باوکی دەرگای باڵکۆنەکە دەکەنەوە، هەست بەبۆنێکی بەهێزی گاز دەکەن.
کاتژمێری ٢ی شەو دایک و باوکی منداڵەکە پەیوەندی بە پۆلیس و تیمی هونەرییەوە
دەکەن و دوای گەیشتنیان بە شوێنەکە بۆیان دەردەکەوێت لە یەکێک لە بۆرییەکانەوە گاز
دزە دەکات.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دەرکەوتووە یەکێک لە بۆرییەکانی دەرەوە
کە گازی میسان دەگوازێتەوە، بەشێوەیەکی دروست نەگیراوەتەوە و بەهۆیەوە گاز دزەی
کردووەتە ناو ئەو باڵەخانە کۆنەی بۆی گوازرابووەوە.
لە ماوەی دوو کاتژمێردا پۆلیس و تیمی ئاگرکوژێنەوە چوار شوقە چۆڵدەکەن
و داوا لەو ١٢ خێزانە دەکەن کە تیایاندا نیشتەجێبوون ماڵەکانیان چۆڵبکەن لە ترسی ئەگەری
روودانی تەقینەوەی گازە دزەکراوەکە و داوا لە تیمی هونەری دەکەن دەستبەجێ دەست بەچاککردنەوەی
بکەن و بەشێوەیەکی دروست ئەو بۆرییە بگرنەوە کە پێشتر باش نەگیرابووەوە. بەوەش گریانی
ئەو منداڵە بووەتە هۆکار بۆ رزگارکردنی سەرجەم ئەو خێزانانە لە خنکان بەهۆی گازەوە.
كـ، ئـ