PM:12:37:15/09/2021
2756 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی چین پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و لە پەیوەندیەکەدا جۆ بایدن پێشنیازی بەستنی لوتکەی راستەوخۆی کردووە لەگەڵ شی جینگ پینگ سەرۆکی چین، بەڵام داواکەی پشتگوێخراوە.
رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە میانەی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی چین پێشنیاری کۆبوونەوەی راستەوخۆی لەگەڵ جۆ بایدن پشتگوێخستووە و لەبەرامبەردا داوای لە ئەمریکا کردووە کۆتایی بە لێدوانە توندەکانیان دژی چین بهێنن.
رۆژانەمەکە راشگەیاندووە، بایدن بەنیاز بووە لە دیدارەکەدا
پرسی کۆرۆنا و ئابوری جیهان لەگەڵ شی جینگ پینگ تاوتوێ بکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بۆ جاری یەکەمە لە دوای حەوت مانگ پەیوەندی
تەلەفۆنی لەنێوان ئەو دوو سەرۆکەدا ئەنجامبدرێت.