سەردێڕ:

گۆڕانکاری لە ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانەدا کرا

PM:11:54:14/09/2021

89792 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بۆ هەر کەسێك کیلۆیەك شەكر لەناو بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان كەم كراوەتەوە و لەجێگەی شەکر، نیو کیلۆ نیسك و نیو کیلۆ نۆك دابەشدەکرێت.


محەمەد حەنون بەرێوەبەری فەرمانگەی چاودێری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، کیلۆیەک شەکری بەشەخۆراکی مانگانە کەمکراوەتەوە و چەند ماددەیەكی تر وەکو شوێنگرەوەی دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە جێگەی کیلۆ شەکرەکە، نیو کیلۆ نیسك و نیو کیلۆ نۆك دابەشدەکرێت و دۆشاوی تەماتەشی لەگەڵ دایە.

محەمەد حەنون باسی لەوەشکردووە، بڕی ئارد و برنج و زەیت وەکو خۆی ماوەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.

ئەوەشی خستوتەڕوو، بەشێك لە هاوڵاتییان بەشەخۆراکی مانگانەیان وەرناگرن و ئەمەش گرفتیان بۆ دروستدەکات، بەجۆرێك چەند بریکارێك مانگانە خۆراکی زۆریان لادەمێنێتەوە و پێویستە جارێکی تر بیگەڕێننەوە.

لە ساڵی ١٩٩٥ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بڕیاری ژمارە ٩٨٦ لە چوارچێوەی بەرنامەی خۆراک بەرامبەر نەوت رێگەیدا حکومەتی عێراق بڕێک لەو نەوتەی هەیەتی بیفرۆشێت تا بتوانێت بە داهاتەکەی بەشەخۆراکی هاوڵاتیانی پێ بکڕێت، تائێستاش بەشەخۆراکی هاوڵاتیان بەردەوامە و ژمارەیەکی زۆریش لێی سودمەندبوون.













گەلەری