سەردێڕ:

کازمی: بکوژانی هیشام هاشمی دەستگیرکران

PM:05:47:16/07/2021

5800 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، بکوژانی هیشام هاشمیان دەستگیرکردووە و ئەمشەویش لە تەلەفزیۆنی فەرمی حکومەتەوە دانپێدانانیان بڵاودەکرێتەوە.


سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، بکوژانی هیشام هاشمیان دەستگیرکردووە و ئەمشەویش لە تەلەفزیۆنی فەرمی حکومەتەوە دانپێدانانیان بڵاودەکرێتەوە.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، کە وەک بەڵێنیان دابوو بکوژانی هیشام هاشمیان دەستگیرکردووە.

هیشام هاشمی لە ٦ی مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن دوو چەکداری نەناسراوەوە و لە ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا.

هیشام هاشمی چالاکوان و رۆژنامەنووس و مێژوونووس و توێژەر و نووسەری دیاری بەغدا بوو، کە تیرۆرکردنی کاردانەوەی بەرچاوی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا هەبوو.













گەلەری