سەردێڕ:

بانکی ناوەندی بۆ جێگیرکردنی بەھای دۆلار ئەم بڕە پارەیە دەخاتە بازاڕەوە

AM:10:30:12/09/2021

15004 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق سبەینێ زیاتر لە ١٩٨ ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕاوە و ئەمڕۆش لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا بەراورد بەدوێنێ تائێستا نرخی دۆلار بەجێگیری ماوەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھات.
ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراقی بڕی ١٩٨ ملیۆن و ٢٤ ھەزار و  ٣٧٩ دۆلار بەمەبەستی جێگیرکردنی بەھای دۆلار لە بازارەکانی عێراقدا بخاتەڕوو و بەمەش ٢٥٤ کۆمپانیا سودمەند دەبن. ھاوکات، بۆ ھەر دۆلارێکیش نرخی ١٤٦٠ دینار جێگیر کراوە. 
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
 ١٠٠یۆرۆ بە ١٧٣ ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠٢ ھەزار دینارە.
١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧١٧ ھەزار تمەنە.
١٠٠دۆلار بە ٨٠٠ ھەزار لیرەی تورکییە.
ساڵی رابردوو حکومەت عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.












گەلەری

‌بەپەلە