سەردێڕ:

پلاندانانی عێراق: زیاتر لە ٤٨ هەزار موەلیدەی ئەهلی لە عێراق و هەرێمدا هەن

AM:09:21:18/03/2023

1636 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، نزیکەی ٤٨ هەزار موەلیدەی ئەهلی لە عێراق و هەرێمى کوردستان هەن، بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێریش دەڵێت، تەنها لە هەولێر نزیکەی دوو هەزار و ٢٠٠ موەلیدە بوونیان هەیە.


وەزارەتی پلاندادانی عێراق بڵاویکردەوە، ٤٨ هەزار و ٥٣٣ موەلیدەی ئەهلی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە و ٤٤ هەزار و ٦٤٠ کەسیش لەو مۆلیدەکاندا کار دەکەن، نزیکەی حەوت ملیۆن هاوبەشیش کارەبایان لێ وەردەگرن.

هاوکات، قارەمان مەولوود بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێریش رایگەیاندووە، بە تەنها لە سنوری پارێزگای هەولێر نزیکەی دوو هەزار و ٢٠٠ موەلیدە بوونیان هەیە و زۆرینەشیان لە جۆری بێدەنگەکانن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان جگە لە موەلیدەی هۆتێل و ڕێستۆرانتەکان و شوێنە تایبەتەکان، زیاتر لە پێنج هەزار و ٥٠٠ موەلیدەی ئەهلی بوونیان هەیە کە لە برى کارەباى نیشتمانى، کارەبا بۆ خەڵک بە پارە دابین دەکەن.













گەلەری