پۆلیسی ناوچەی کۆڵۆمبیا لە ئەمریکا رایگەیاند، لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلە لە واشنتۆن سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، دەشڵێت، "رووداوەکە تەنها ئاژاواگێڕی بووە و ئەم رووداوانە دەگمەن نین."
رۆبەرت کۆنتی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی کۆڵۆمبیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلە لە باکوری رۆژئاوای واشنتۆن سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکە برینداربوون.
لەبارەی
وردەکاری رووداوەکەوە ئاماژەی بەوەشداوە، چەند گەنجێکی نەناسراو لە ئۆتۆمبێلەکەیان
دێنەخوارەوە و دەست دەکەن بە تەقەکردن و دواتر خۆیان وندەدکەن.
ئەوەشی خستەڕوو،
"رووداوەکە تەنها ئاژاواگێڕی بووە و ئەم رووداوانە دەگمەن نین کە روودەدەن، بەڵکو
دەمێکە باسمان لە بەکارهێنانی چەک و توندوتیژی کردووە."
رۆبەرت کۆنتی
باسی لەوەشکرد، "ئەمە نەخۆشییە، نەخۆشی بەکارهێنانی چەک و توندوتیژییە لە وڵاتەکەماندا."
هاوکات، پۆلیسی ئاشکرایکردووە،
هەر کەس زانیاری لەبارەی تەقەکەرەکانەوە بداتە پۆلیس بەبڕی ٧٥ هەزار دۆلار خەڵاتدەکرێت.