دەزگای هەڵسەنگاندنی فیچ قەبارەی زیانەکانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیای بە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار خەمڵاندووە.
دەزگای فیچ لە نوێترین راپۆرتیدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی بێپلانی لەناوچە زیانلێکەوتووەکاندا قەبارەی زیانەکان گەورەن و زیاتر لەوەن کە هەڵسەندگاندنیان بۆکراوە.
لە راپۆرتەی دەزگاکەدا قەبارەی زیانە
گەشتووەکان بە ئۆتۆمبێل و ژێرخانی ئابووری و ناوچەکانی بەرهەمهێنان و ئەوانیدیکەش
کە دڵنیای دارایی دەیانگرێتەوە سەرژمێرکردراون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرپرسان و زانایانی ئابوری بەهۆی زیانەکانی بومەلەرزە
وێرانکەرەکەوە لە تورکیا پێشبینی وەستانی
گەشەی ئابوری دەکەن لەئەمساڵدا کەبووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران کەس و برینداربوونی
چەندین هەزارکەستی دیکە.
زانایان باسیان لەوەشکردووە، بومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا چەندین ملیار دۆلار
زیانی بە بودجە و ئابوری وڵات و لاوازکردنی گەشەی ئابوری وڵات گەیاندووە کە دەکاتە
٢٪ لە ئەمساڵدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێویستە حکومەت بەر لەوادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە
چارەنوسسازەکەی ئەمساڵ ئەو ناوچا زیانلێکەوتووانە ببوژێنێتەوە و ئاوەدانیان بکاتەوە.
هاوکات، قەبارەی زیانە گیانییەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا کە رۆژی
دووشەممە روویدا و ناوچەیەکی بەرفراوانی گرتەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ١٧ هەزار کەس
و ئاوارەبوون و برینداربوونی سەدان هەزارکەسی دیکە، لەکاتێکدا هێشتا تیمەکانی بەرگری
شارستانی و فریاگوزاری و رزگارکردن بەردەوامن لە دەرهێنانی ئەوانەی بوون بەژێر
داروپەردووی بینا رووخاوەکانەوە.