سەردێڕ:

وڵاتیک بتکۆين دەکاتە دراوی فەرمی

PM:02:09:04/09/2021

16000 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، سلڤادۆر دەبێتە یەکەمین وڵات لە جیهاندا دراوی ئەلیکترۆنی بکاتە دراوی فەرمی و لە زۆر بواردا بەکاربێت.


بەگوێرەى میدیاکان، نەجیب بوقیلە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، پڕۆژە یاسای بەفەرمی ناساندنی بتکۆینی رەوانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کردووە و هاوشێوەی دۆلاری ئەمەریکی و دراوە فەرمییەکان مامەڵەی پێوە بکرێت.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەم هەنگاوە ئاسانکارییەکە بۆ هاوڵاتیانی بەمەبەستی ئاسان ئاڵوگۆڕکردنی دراوە لە دەرەوەی وڵاتدا.

باسیان لەوەش کردووە، لە کۆی ٨٤ ئەندام پەرلەمان ٦٢یان دەنگیان بە پڕۆژە یاساکەداوە.

بە فەرمی ناساندنی بتکۆین هەلی کار لەو وڵاتەدا دەڕەخسێنێت؛ بەو پێیەی وەبەرهێنەران روو لە وڵاتەکە دەکەن و پرۆژەی زیاتر ئەنجامدەدرێت.

دەرفەت بەو هاوڵاتییانە دەدات کە هەژماری بانکیان نییە و نزیکەی ٧٠٪ی هاوڵاتیانی سودمەند دەبن لەو بڕیاڕە و دامەزراوە داراییەکان.

بەگوێرەی زانیاری راپۆرتەکان زیاتر لە دوو ملیۆن سلڤادۆری لەدەرەوەی وڵاتەکەیان دەژین و ساڵانە زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری ئەمەریکی لەدەرەوە بۆ ناوەوە ئاڵوگۆڕی پێوە دەکرێت.

بیتکۆین Bitcoin دراوێکی ئەلیکترۆنی خاوەن کۆدە و بەشێوەیەکی ماددی بەردەست نییە، ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە بە ناوی خوازراوی ساتوشی ناکامۆتۆ ناسراو لە ساڵی ٢٠٠٩ لە رێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەستکرا بە مامەڵە پێوەکردنی.

بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، یەکەم دراوی ژمارەییە کە بانکی نییە و بۆ ئاڵوگۆڕکردنیشی پێویستی بە بانک نییە، ساڵی ٢٠١٧ بەکارهێنەرانی لە نێوان دوو ملیۆن و ٩٠٠ هەزار بۆ پێنج هەزار و ٨٠٠ بەکارهێنەری هەبوو.

بەهای بیتکۆین ئەمساڵ لە جیهاندا بەرێژەی ٦٢٪ بەرزبووەوە و هاوکات ساڵی رابردوو بەشێوەیەکی کتوپڕ و بەرچاو بە رێژەی ٢٠٠٪ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.

لەئێستادا لە بازاڕەکانى جیهان یەک بتکۆین بە ٤٩ هەزار و هەشتسەد و یەک دۆلارى ئەمەریکییە و چاوەڕواندەکرێت لەدواى ئەم بڕیارەوە نرخەکەى زیاتر بەرزبێتەوە.













گەلەری