نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٨٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان هەزار و ٩٥٠ دۆلاری تێپەڕاند ئەمڕۆ نرخەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ هەزار و ٨٦٥ دۆلار دابەزی و بەهۆی دابەزینی نرخی دۆلاریشەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر دابەزی.
لەماوەی چەند رۆژی
رابردوودا بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دوای ئەوە روویدا بانکی ناوەندی ئەمریکا رێژەی سوودی
بانکی بۆ ٢٥ خاڵ بەرزکردەوە.
نرخی فرۆشتنی زێڕ
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم جۆرەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیار
٢٤ بە ٤٩٥ هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار
٢٢ بە ٤٥٠ هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار
٢١ بە ٤٣٥ هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار
١٨ بە ٣٧٠ هەزار دینارە
کـ.کـ
هـ.ئـ