سەردێڕ:

زانیارى نوێ لەبارەى پڕۆژە یاسای زۆرەملێى سەربازى ئاشکرا دەکرێت

AM:10:10:04/09/2021

12768 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لەژێر رۆشنایی ئەو دۆخەی گەنجان لە وڵاتدا پێیدا تێپەڕدەبن، چەند هۆکارێك هەیە بۆ جێبەجێکردنی یاسای زۆرەملێى سەربازى و بە گونجاوی دەزانن بۆ کەمکردنەوەی تەنگوچەڵەمەکانیان و پشتگیری دەکەن.


کاتع روکابی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یاسای خزمەتی ئاڵا کە زۆرەملێی سەربازى لەخۆگرتووە، بەرژەوەندی نەتەوەیی تیادا دەبینرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەدوای دامەزراندنەوە وەزارەتی بەرگری لەساڵی ٢٠٠٥ەوە، پێویستیان بە گۆڕانکاری بووە لە سوپای عێراقدا و نەوەیەکی گەنج پەروەردە بکرێت کە هەست بە بەرپرسیاریەتی بکات و پارێزگاری لە وڵات بکات.

رەخنەی لەکاتی ناردنی ئەو پڕۆژە یاسایەش گرت، بەوپێیەی دانیشتنی پەرلەمان لە ئێستادا ناتوانرێت رێکبخرێت و هەلی گفتوگۆکردن و تاوتوێکردنی پڕۆژە یاساکەی نیە و ناتوانێت جێگیری بکات.

خزمەتکردنی زۆرەملێى سەربازى لە سەردەمی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراقدا جێبەجێدەکرا تاوەکو ساڵی ٢٠٠٣ و روخانی ئەو دەسەڵاتە.

ساڵی ٢٠٠٣ بە سەرۆکایەتی پۆڵ بریمەر حاکمی مەدەنی ئەمەریکی لە عێراق ئەو پڕۆژە یاسایە هەڵوەشێنرایەوە و جارێکی تر سوپا پێکهێنرایەوە و زۆرەملێی سەربازی کۆتایی پێهێنرا.

پێشتریش جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "عێراق لە پێناو بە نیشتمانیکردنی هێزی سەربازی یاسای زۆرەملێى سەربازى دەردەکات."

وتیشی، "تا ئێستا نازانرێت یاسای زۆرەملێى سەربازى هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە یاخود نا."








گەلەری