سەردێڕ:

بەڵگەیەکی پشتگوێخراو ئەگەری بوونی ئاو لەسەر مەریخ ئاشکرا دەکات

PM:01:36:24/08/2021

6288 جار خوێندراوەتەوە

لە نوێترین توێژینەوەی زانستیدا، دۆزینەوەیەکی نوێ گفتوگۆی ئەگەری بوونی ئاو لەسەر مەریخ دروستدەکات و ئەمەش وادەکات هەسارکە گونجاوبێت بۆ ژیان لەسەری.


گرنگی ئاشکرابوونی ئەگەرەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەردەێکی شوێنەواریی کە لەسەدەی نۆزدەوە لە پەیمانگای سمیسسۆنیان هەڵگیراوە.

زانایانی زانکۆی پەنسلڤانیا پشکنینیان بۆ مداەی هایدرۆیماتیت کردووە کەبەشێکە لە پێکهاتەی بەردەکە، چونکە لەو باوەڕەدان هەمان بەرد لەسەر هەسارەی مەریخ بوونی هەیە.

زانایان لەو باوەڕەدان، بەردە شوێنەوارییەکە هاوشێوەی "توی شینە" کەلەسەر هەسارەی مەریخ هەیە، بەشێک لە پێکهاتەی ئەو بەردە مادەی هایدرۆماتیتە، کە پێکهاتەی هەمان بەردە لە پەیمانگای سمیسسۆنیان بوونی هەیە.

لە ساڵی ٢٠٠٤ بەردی "توی شین" لەلایەن کەشتی کیۆریۆسیتیەوە لە هەسارەی مەریخەوە هێنراوەتە سەرزەوی، بەڵام بەهۆی نەبوونی تەکنەلۆجیای پێشکەوتووەوە نەتوانرا پێکهاتەکەی بەردەکە ئاشکرابکرێت.

پیتەر جێی هینی مامۆستای جیۆلۆجی لە زانکۆی پەنسلڤانیا لە راگەیەنراوێکدا ئاناژەی بەوەدا، "گومانم نییە، ئەو بەردە لە بەردی 'توی شین' دەچێت کە بەردی هایدرۆیماتیتە".

ئەو تیمەی لە ئامادەکردنی راگەیەنراوەکەدا بەشدارییان کردووە ئەوەیان خستووەتەڕوو، بە هەسارەی مەریخ دەوترێت هەسارەی سور بەهۆی رەنگەکەیەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە لە پێکهاتەی گڵەکەیدا مادەی ئاسن بوونی هەیە. بوونی مادەی هایدرۆماتیت لەسەر مەریخ بەڵگەیەکی دیکەیە لەسەر ئەوەی رۆژێک لە رۆژان ئاو لەسەر ئەو هەسارەیە هەبووە، ئاویش تاکە پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ هەبوونی هەموو جۆرەکانی ژیان کەلەسەر زەوی هەیە".

هایدرۆیماتیت ئەو مادەیەیە لە پێکهاتەیدا برێکی کەم ئاسن بوونی هەیە و کۆمەڵێک هایدرۆکسیلی تێدایە کە بریتیە لە کۆمەڵەی هایدرۆجین و ئۆکسجین، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر هەبوونی ئاوی پارێزراو لە بەردەکەدا.

تاقیکردنەوە زانستییەکان ئاشکرایان کردووە، مادەی هایدرۆمایتیت بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێژەی ٣.٦٪ بۆ٧.٨٪ کێشەی ئاو پێکدەهێنێت.

بە پشتبەستن بە رێژەی بوونی کانزای ئاسن ئاوی لە پێکهاتەی هەسارەی مەریخ، توێژەران لەو باوەڕدان دەکرێت برێکی زۆر یەدەکی ئاو لەسەر ئەو هەسارەیە هەبێت.

کـ، ئـ













گەلەری