سەردێڕ:

تورکیا ژمارەیەک کۆچبەری عێراقی و سوری دەستگیر کرد

AM:08:33:18/08/2021

3452 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی تورکیا رایگەیاند، لە ویلایەتی موغلا لە خۆر ئاوای ئەو وڵاتە هێزە ئەمنییەکان ٥٥ کۆچبەری عێراقی و سوریان دەستگیر کردووە کە بەنیازبوون بەرەو ئەوروپا بڕۆن.


میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا لە زاری چەند چاوگێکی ئەمنییەوە بڵاویان کردەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی تەشقاڵ لە قەزای مینچە لە خۆر ئاوای تورکیا ٥٥ کۆچبەری عێراقی و سورییان دەستگیرکرد.

ئاماژەیان بەوەشداوە، کۆچبەرەکان رەگەزنامەی عێراقی و سورییان پێبووە و بەنیازبوون بە شێوەی نایاسایی بەجێبهێڵن.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، دوای ئەوەی رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر، کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان رەووانەی بەڕیوبەرایەتی کۆچبەرانی ویلایەتی موغلا کراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی خراپی ژیانی هاوڵاتییان و نەبوونی خزمەتگوزاری و گەندەڵی ئیداری و ململانێ ناوخۆییەکان و لە رابردووشدا بەهۆی سەرهەڵدانی گروپی چەکداری داعشەوە، رۆژانە دەیان هاوڵاتی سوری و عێراقی بەشێوەی نایاسایی وڵات بەجێدەهێڵن و روو لە وڵاتە ئەوروپییەکان و خۆرئاوا دەکەن.








گەلەری