پاش ئەوەی شەوی رابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حسێنی زیقار کەوتەوە، ئاماری گیان لەدەستدانەکان بە ئاگرەکە بەرزبووەتەوە و بەپێی دوایین زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا ٥٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢ کەسیش بریندارن.

نەخۆشخانەی ئیمام حسێن لە زیقار تایبەتە بە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەپێی
زانیارییەکان، ئاگرەکە بەهۆی تەقینی بتڵێکی ئۆکسجینەوە بووە، بەڵام نازانرێت کە
بۆچی بتڵەکە تەقیوە.
وەک میدیا عێراقیەکان باسی دەکەن، دوو لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە
کارمەندی نەخۆشخانەکەن و پاش چەند کاتژمێرێک لە ئاگرەکە ئنجا توانرا کۆنترۆڵبکرێت،
بەڵام نەخۆشخانەکە بە تەواوی سوتا.
پاش کەوتنەوەی ئاگرەکە هەرزوو مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو
پارءزگاکە بەرێکەوت و کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و نائاساییان لەگەڵ ژمارەیەک وەزیرەکان
و سەرکردە ئەمنییەکان ئەنجامدا، بە مەبەستی زانینی هۆکار و زیانەکانی ئاگرەکەی
نەخۆشخانەی ئیمام حسێن.
پاش کەوتنەوەی ئاگرەکە باری نائاسایی لە زیقاردا راگەیاندرا و هێشتا لایەنە
پەیوەندیدارەکان لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن و بە فەرمی هیچ
لایەنێکی حکومی هۆکاری رووداوەکەی ئاشکرا نەکردووە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، سەرلەبەیانی دوێنێ دووشەممەش؛ ئاگر لەنێو باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستی
کەوتەوە، بەڵام جگە زیانە ماددییەکان هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
هـ.ئـ