سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی عێراق: لە پلانماندایە ماڵ بە ماڵ بگەڕێین بۆ پێدانی ڤاکسین بە خەڵک

PM:03:56:13/08/2021

2340 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەگەر ژمارەی ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بە نزمی بمێنێتەوە، لەپلانیاندایە سەردانی ماڵان بکەن بۆ پێدانی ڤاکسین بە خەڵک.


ریاز عەبدلئەمیر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، ئەوان وەک وەزارەتی تەندروستی لە بەشداریکردنی خەڵک لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا رازی نین و ئەگەر رێژەکەش بەمشێوەیە بەردەوام بێت ئەوان پلانی تریان هەیە ئەویش سەردانیکردنی ماڵانە بۆ پێدانی ڤاکسین بە خەڵک.

ریاز عەبدلئەمیر ئاماژەی بەوەشداوە، دوێنێ لە هەڵمەتێکدا بۆ سەردانیکردنی ماڵان لە ناوچەی سەدر لە بەغدا توانیویانە ٥٠٠ کەس بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رێژەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا هەردوو ژەمە ڤاکسینەکەیان وەگرتووە لە عێراق نزیکەی ٦٠٠ هەزار کەسە.













گەلەری