سوپای پاسدارانی ئێران چەند کەسێکی بیانیان دەستگیرکردووە و لەناویشیاندا جێگری باڵیۆزی بەڕیتانیا لە ئێران بوونی هەیە، و میدیای فەرمی ئێرانیش دەڵێت، "لەپای هەوڵە سیخوڕییەکانیان دەستگیرمان کردوون" و بەڕیتانیاش دەڵێت بابەتەکە ساختەیە.
ئاژانسە ئێرانییەکان رایانگەیاندووە، گیڵز وایتهیکەر دیبلۆماتکاری بەریتانى بە تۆمەتى هەڵگرتنى نمونەى خۆڵى ناوچەیەکى قەدەغەکراو لە پارێزگاى کرمان دەستگیرکراوە.
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکانی ئێران، جێگرى باڵیۆزى بەریتانیا لە
تاران، بە تۆمەتى هەڵگرتنى نموونەى خۆڵى ئەو شوێنەى کە بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى
موشەک دیاریکراوە لە ئێران، دەستگیرکراوە و جگە لەوەیش چەند بیانییەکی دیکەشیان بە
تۆمەتی سیخوڕی دەستگیر کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو ئۆتۆمبیلەى کە بانگەشە دەکرێت جێگرى باڵیۆزى بەریتانیاى
تێدابووە، لە رێگەى فرۆکەى بێفڕۆکەوانى هێزى پاسدارانەوە وێنهی گیراوه.
دیمەنەکان لەلایەن تەلەڤیزیۆنى فەرمیى ئێرانەوە بڵاوکرانهوە و ئەوەش راگەیەندرا
کە گیڵز وایتهیکەر دیپۆرت دەکرێتەوە.
لای خۆیەوە، ساموێل هیز وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا، رایگەیاند،
دەستگیرکردنی دیبلۆماتکارەکەیان لە ئێران هەواڵێکی ناڕاستە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە چەند ساڵی
رابردوودا سوپای پاسدارانی ئێران چەندین کەسیان دەستگیرکردووە و زۆرینەکیان بە
تاوانەکانی سیخوڕی تۆمەتبارکراون.
ل.ل