لە هێرشێکدا بۆسەر زیندانێک لە ناوچەی کوجە لە نزیک ئەبوجا پایتەختی نێجیریا، کەسێک کوژرا و نزیکەی ٩٠٠ زیندانی هەڵاتن.
شوعەیبو بەلگۆر سكرتێری هەمیشەیی وەزارەتی ناوخۆی نێجیریا رایگەیاند، زیاتر لە ٣٠٠ زیندانی كە دوای هێرشەکەی شەوی رابردوو لە زیندان هەڵاتبوون دەستگیركراونەتەوە.
بەلگۆر روونی
کردەوە کە ٩٩٤ زیندانی لە زیندانەکەدا هەن و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکرنی نزیکەی ٦٠٠ هەڵاتوو
بەردەوامە، وتیشی، "لە هێرشەکەدا پاسەوانێک کوژرا و سێ کەسیش برینداربوون".
عومەر ئەبوبەکر وتەبێژی
چاکسازیی نێجیریا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە هاتووە، یەکەی چەکداریی چاکسازیی
نێجیریا و هێزە ئەمنییەکانی دیکە وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە، هەروەها رەوشی زیندانەکە
ئارامە و دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.
دانیشتوانی ناوچەکە
باسیان لەوەکردووە، چەکدارەکان بۆ ماوەی نزیکەی ٤٠ خولەک تەقەیان کردووە و ئۆتۆمبێلێکی
زۆریش لە هێرشەکەدا سووتاون.
ئاماژەیان بەوەشکردووە،
لە میانی هێرشەکەدا، ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییەکان هەڵاتوون لە کاتێکدا هەندێکیان
دوای هێرشەکە بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە زیندان.